لەمەودوا سزای دارایی هەر شۆفێرێک دەدرێت كە پابەندی هێڵە سپییەكانی شەقام نابێت

شەیری بکە لە:
لەمەودوا سزای دارایی هەر شۆفێرێک دەدرێت كە پابەندی هێڵە سپییەكانی شەقام نابێت

دیمەنی بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەیان لە كەمكردنەوەی مردن و برینداربوون و زیانی دارایی گێڕاوە، هەنگاوی داهاتوو؛ پابەندكردنی شۆفێرانە بە لێخوڕین لەنێو هێڵەكانی سەر شەقام نەک یاریکردن بەسەر هێلەکانەوە.

وێنە گەورەکە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، جیا لە باشكردنی ژێرخانی ڕێگاوبان، لەپێناو كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ و ڕوونی ئاستی بینین لەكاتی شەو، بارانبارین و تەم، سەرجەم تابلۆكانی ئاگاداركردنەوە و هێڵكاریی شەقامەكانی هاوشێوەی ستانداردە جیهانییەكان داناوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانى وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە شاهێدی خەڵک، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی، ڕۆڵی گەورەیان گێڕاوە لە كەمكردنەوەی مردن و برینداربوون و زیانی دارایی، جگە لەوەش شۆفێریكردن چێژی بۆ گەڕاوەتەوە، هەنگاوی داهاتووش، پابەندكردنی شۆفێرانە بە لێخوڕین لەنێوان هێڵەكانی شەقام نەک یاریکردن بەسەر هێڵەکانەوە، بەمجۆرە شۆفێری ئاسانتر و خۆشتر دەبێت.

٠ حکومەت پارەیەکی زۆر، کە هەر هی هاووڵاتیی خۆیەتی، لە بۆیاغ و هێڵکاریی شەقامەکان خەرج دەکات، بەشێك لە شوفێران بە نەزانی بێت یاخود بێ ئاگایی، بە درێژایی لێخوڕینەكەی، تایەیەکی لەسەر هێڵە سپییەکانە، ئەمە تەمەنی بۆیاغەکە کورت دەکاتەوە و مافی شوفێری دیکەش لەسەر شەقام پێشێل دەکات.

٠ سەرەتا هەڵمەتێكی گەورەی هۆشیاری دەست پێدەكەین بۆ پێویستیی لێخوڕین لەنێوان دوو هێڵ و شۆفێری نەكردن بەسەر هێڵەكانەوە، دواتریش سزای دارایی هەر کەسێک بدرێت کە پابەند نەبێت و شوفێری لەسەر هێلە سپییەکان بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ