تیمێکی پزیشکی خۆبەخش لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان

شەیری بکە لە:
تیمێکی پزیشکی خۆبەخش لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان

دیمەنی دوو لە پزیشکەکان لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە

ئاڤا نیوز

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تیمێکی پزیشکی خۆبەخش لە باشووری کوردستانەوە چووبوونە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای چەندین نەشتەرگەری و پێدانی چارەسەری پزیشکی بە ئاوارەکان و برینداران، یەکێک لە پزیشکەکان بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و گەورەمان بۆ یەكێک لە ئاوارەکان کردووە و سبەی دەگەڕێینەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی شەش ڕۆژە لە ژێر چاودێری وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی پزیشکی 19 کەسی بە خۆبەخشانە بە مەبەستی پێدانی چارەسەری پزیشکی چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

تیمە تەندروستییە 19 کەسییەکە پێهاتوون لە دوو پزیشکی نەشتەرگەری گشتی، پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن، میزەڕۆ، نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو، لەگەڵ 12 پزیشکی نیشتەجێی خولاو و پایە بڵند و دوو پەرستار. 

لێدوانی فەرمی: د. ڕەوەند عەبدولڕەحمان، پسپۆری نەشتەرگەریی سنگ و دڵ چیرۆکی نەشتەرگەریەک بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئاوارەیەکی تەمەن 45 ساڵ، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ لە ناوچەکە کەم کەمە لە قوڕگیەوە خوێنی بینیوە، بەهۆکاری سەرقاڵی گواستنەوەی ماڵ و کەس وکاری بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوونە و نەیتوانی بوو بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکات، لەبەر باران و سەرما تووشی کۆکەیەکی زۆر بووبوو تا وای لێهاتبوو لەگەڵ کۆکین ئاوێکی نامۆ لە سنگیەوە دەهاتە دەرەوە بۆ ناو قوڕگی.

٠ دوێنێ شەو پشکنینم بۆ کرد، بۆم دەرکەوت کیسە ئاوێکی زۆر گەورە لە سنگیدا هەیە و هەفتەیەکە تەقیوە، بۆ ڕزگارکردنی ژیانی پێویستی بە نەشتەرگەری بە پەلە هەبوو، ئەمڕۆ کاتژێر 9ـی سەر لەبەیانی نەشتەرگەریمان بۆ کرد، ماوەی چوار کاتژمێری خایاند، توانرا ژیانی ڕزگار بکرێت ئێستا تەندروستی باشە.

٠ لەو ماوەیە چەندین نەشتەرگەری دیکەمان کردووە، تیمەکە سەدان نەخۆشییان بینیوە، وتیشی تا ئێستا ڕەوشی تەندروستی لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە.

زانیاریی زیاتر: تیمەکە شەش ڕۆژە لە دێرک و قامیشلۆن بەسەر چوار تیم دابەش بوون، تیمێک لە نەخۆشخانە جێگر بوونە و سێ تیمش بە شێوەی گەڕۆک لەناو کەمپی ئاوارەکان چارەسەری نەخۆشەکانیان کردووە، هەر تیمێک ڕۆژانە 100 نەخۆشیان چارەسەرکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ