کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە

تیمەکان دوای 35 خولەک توانیان %99.7ـی دراوەکان بگەڕێننەوە، ئەمەش ڕێگری کرد لە فەوتانی سەرمایەی پلاتفۆڕمەکە.

ئاڤا نیوز

پلاتفۆرمێکی دراوی دیجیتاڵی بەناوی بیسامب لە کۆریای باشوور، بڕی 40 ملیار دۆلاری بە هەڵە بۆ هەژماری بەکارهێنەرانی ناردووە، ئەمەش وای کرد بۆ چەند خولەکێک بەکارهێنەران ببنە خاوەنی سەرمایەیەکی یەکجار زۆر.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بی بی سی" و ڕاگەیێنراوی کۆمپانیای بیسامب، کۆمپانیاکە ویستوویەتی تەنیا یەک دۆلار و 37 سەنت وەک پاداشت بداتە بەکارهێنەرانی، بەڵام بە هەڵە دوو هەزار بیتکۆینی ناردووە، کە بووەتە هۆی ئەوەی بە بەهای 40 ملیار دۆلار دراوی ئەلیکترۆنی بچێتە سەر هەژماری هاووڵاتییان.

دواتر چی ڕووی دا؟ تیمەکان دوای 35 خولەک توانیان %99.7ـی دراوەکان بگەڕێننەوە، ئەمەش ڕێگری کرد لە فەوتانی سەرمایەی پلاتفۆڕمەکە.

لێدوانی فەرمی: کۆمپانیا کۆرییەکە جەخت دەکاتەوە ئەمە تەنیا هەڵەیەکی ناوخۆیی بووە و هیچ هێرشێکی دەرەکی نەکراوەتە سەریان، هەروەها بڕیاری داوە قەرەبووی سەرجەم بەکارهێنەران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و خێرا بکاتەوە.

لەلایەکی دیکە: دەستەی چاودێریی دارایی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، کۆمپانیاکەش بەڵێنی داوە ژیریی دەستکرد بەکاربهێنێت تاوەکو ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵە گەورانە و تێکچوونی سیستمی دارایی بە تەواوی بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ