
دیمەنی ئەو گوندەی لە دەوروبەری زنجیرە چیایەکانی ئەڵپ، خەڵک بۆ وێنەی سێڵفی سەردانی دەکەن. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە دەوروبەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە ناوەڕاستی ئەوروپا، گوندێکی بچووک هەیە بە ناوی "فۆنێس" و دوو هەزار و 500 کەسی لێ دەژی، بەهۆیەوە هەزاران گەشتیاریی بیانی بە لێشاو ڕووی تێدەکەن بەڵام دانیشتووانی گوندەکە بێزارن لەوەی گەشتیاران پاشماوەی زۆر لە ناوچەکە جێدەهێڵن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو گوندە دەکەوێتە ئەوروپا لە دیوی خاکی ئیتالیا، لەبری ئەوەی ببێتە مایەی دڵخۆشی باخەڵی خەڵکی ئەو شوێنە گەرم بکات، بۆیان بووەتە مۆتەکە، گەشتیاران تەنیا بۆ چرکاندنی وێنەی "سێڵفی" لەبەردەم کەنیسە مێژووییەکەی "سانتا مادالینا"، ڕێگەکانیان قەرەباڵغ کردووە، دەچنە ناو باخچەی ماڵەکان و پاشماوەی زۆر بەجێ دەهێڵن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ناوبانگی ئەو گوندە گەیشتووەتە چین؛ دەگوترێت لە ساڵی 2005ـەوە کۆمپانیایەکی چینی وێنەی ئەو گوندەی لەسەر سیمکارتەکانی پەیوەندیکردن چاپ کردووە. تەنانەت هەندێک کەس دەڵێن: "ئەو "ئیمۆجیی چیا"یەی زۆربەمان لە مۆبایلەکانماندا بەکاری دەهێنین، لە چیاکانی ئەم گوندەوە وەرگیراوە."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەوانی گوندی فۆنێس، بڕیارێکی نوێ و تووندی دەکردووە و ڕایگەیاندووە، "لەمەودوا لە وەرزی هاویندا، ڕێگەکان بە بەربەست دادەخرێن. گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێل بچنە ناو جەرگەی سروشتەکە، دەبێت لە دوورەوە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بڕیارەکەی شارەوانی، ئەو کەسانەی سەردانی ئەو گوندە دەکەن دەبێت 15 خولەک بە پێ بڕۆن تاوەکو دەگەنە ئەو دیمەنەی دەیانەوێت وێنەی لەگەڵ بچرکێنن و وێنەگرتنیش بەخۆڕایی نابێت بەڵکو بڕە پارەیەک دادەنرێت و لە ڕێگای کاش یان ئۆنڵاین پارەکە دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم گوند نییە لە ئەوروپا، دانیشتووانەكەی لەدەست گەشتیاران بێزاربن، بەڵکو ساڵی 2023 گوندی "هالستات" لە نەمسا، کە دەگوترێت ئیلهامی فیلمی (Frozen) لەو وەرگیراوە، پەرژینی دارینی بۆ شاردنەوەی دیمەنەکانی کەناری دەریاچەکەی دانا تاوەکو گەشتیاران بۆ وێنە و سێڵفی سەردانی ئەو شوێنە نەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش




