شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

هەرچەندە بڕیاربوو سەرەتایی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا کارنامەی دانیشتن دانەنراوە، دەبێت 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەش ئەنجوومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوە بڵاوبکاتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنەکە دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە و یەکشەممەش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ناکرێت، هەروەها دیار نییە ئاخۆ ڕۆژی دووشەممەش کۆبوونەوە دەکرێت یان نا، ڕەنگە بکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە.

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، زۆرینەی پەرلەمانتاران نایانەوێت ڕۆژی 8ـی شوبات کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، چونکە ئەو ڕۆژە لە مێژووی عێراقدا وەکو ڕۆژێکی ڕەش و خوێناوی دادەنرێت، چونکە لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 1963 حیزبی بەعس کودەتای سەربازی بەسەر عەبدولکەریم قاسم سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کرد و دواتر لەگەڵ بەشێک لە یاریدەدەرانی کوژران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ