توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت

تارانی پایتەختی ئێران. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجە لە ئێران، نەخۆشی شێرپەنجە بە خێراییەکی مەترسیدار لە گەشەکردندایە و بووەتە دووەم هۆکاری مردن لەو وڵاتەدا. 

چیرۆکی سەرەکی: لە دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ناسراو بە (WHO)، زۆربوونی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهان لە زیادبوونە و نزیکەی 30 هۆکاری سەرەکی تووشبوونی بە نەخۆشیەکە بڵاوکردووەتەوە و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ پیسبوونی ژینگە دەگەڕێنێتەوە، لە ئێرانیش ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.


لێدوانی فەرمی:
محەممەد ئیسماعیل ئەکبەری، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجە لە ئێران ڕایگەیاند: ساڵانە نزیکەی 100 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن، ئەمەش بەو مانایەیە کە لە هەر پێنج خولەکێکدا هاووڵاتییەکی ئێرانی تووشی شێرپەنجە دەبێت. 


سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەکە، زەنگی مەترسی لێدەدات و دەڵێت: "شێرپەنجە دوای نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بە دووەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە ئێران دادەنرێت و ڕێژەی گەشەی شێرپەنجە لەو وڵاتە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەسەر ئاستی جیهان."


٠ شێرپەنجەی مەمک وەک باوترین جۆر، و شێرپەنجەی گەدە وەک کوشندەترین جۆری شێرپەنجە لە ئێران دەستنیشان کراون.


زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکان دەریانخستووە 98٪ـی هۆکارەکان، پەیوەندییان بە شێوازی ژیانەوە هەیە، لە کاتێکدا تەنیا 2٪ـی حاڵەتەکان بۆ بۆماوەیی دەگەڕێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ