بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی دوو کرێکارە بیانییەکە دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی دوو کرێکارە بیانییەکە دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون

دیمەنی دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمەکان

ئاڤا نیوز


بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: تەرمی ئەو دوو کرێکارەی لە ناو تانکی کارگەکەی ئیزۆگام گیانیان لەدەستدا بوو دەرهێنران و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کران.


لێدوانی فەرمی: 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: "تەرمی ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستدا بوو دەرهێنرانن و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوون، دوای ئەوەی ئەو دوو کرێکارە چوونەتە ناو تانکییەکە داوای بەهاناوەچوونیان کردووە، کرێکارەکانی دیکەش هەوڵیانداوە تانکییەکە ببڕن ڕزگاریان بکەن، بەڵام لەکاتی بڕینی تانکییەکە گڵپەی گەورەی کردووە و ئاگر دروست بووە، بەهۆیەوە ئەو دوو کرێکارەی ناو تانکییەکە سووتاون و ژمارەیەک لە کرێکارەکانی دەرەوەش بریندار بوونە."


گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، گوتیشی: "لەبەر ئەوەی دەرچەی تانکییەکە بچوکە و کارمەندەکانمان نەیانتوانی بە بوتڵی ئۆکسجینەوە بچنە ناوی، بۆیە بە کرێن تانکییەکەمان گواستەوە، ئینجا تەرمەکانمان دەرهێنا."


زانیاریی زیاتر:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7-2-2026،  لەکاتی کارکردن لە کارگەیەکی ئیزۆگام لە ناوچەی پیشەسازی تیمار لە سەرڕێگای هەولێر- مەخموور لە هەولێر، دوو کرێکار کە یەکێکیان بەنگلادیشی بووە و ئەوەی دیکەش ئێرانی، هەردووکیان چوونەتە ناو تانکییەکە و گیانیان لەدەستداوە.


باکگراوند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو کرێکاری بیانی لەکاتی کارکردن لەناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتوونەتە ناو خەزانی هەڵگرتنی گازی شل، بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ