هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی ئێستای عێراق لەخۆدەگرێت، بۆ تاوتوێی پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق و شایستە دەستوورییەکان کۆدەبێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: سبەی یەکشەممە 8ـی شوبات، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی حکومەت بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە. هاوکات لە هەرێمی کوردستانیشەوە، بڕیار وایە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوشانی سەرۆک و سەرکردەی لایەنە شیعی و سوننییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای وت: کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پەیوەست دەبێت بە پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە زووترین کاتدا.

لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق وادەیەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیار نەکردووە، ئەمەش لەدوای دووجار لە شکستی دانیشتنەکان بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی و ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ