
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 48 بۆ 72 کاتژمێری داهاتوو مووچەی مانگی یەک لەلایەن بەغداوە بنێردرێت. وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت لە ماوەی سێ ڕۆژ دابەش دەکرێت، 'هەژماری من'ـیش هۆشداری بە بەشێک لە مووچەخۆران دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی کوردستان وەک یەکێک لە پابەندییەکانی خەرجکردنی مووچە، بڕی 120 ملیار دیناری بە کاش خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لێدوانی فەرمییەکان: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت: چاوەڕوان دەکەین لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پارە بگات، سبەی یەکشەممە نووسراوەکان و ڕێکارەکان تەواو بکرێن و دووسبەی پارە بگات.
بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای وت: ڕۆژی سێشەممە پارە دەنێردرێت، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەفتەی ڕابردوو لە دوبەی بوو، دواتر چووەتە ئەمریکا، ئێستا لەڕێگایە دەگەڕێتەوە عێراق و سبەی یەکشەممە دەوام دەکات، ئیتر دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت و سێشەممە دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دابەشکردنی مووچە، ئەم مانگەش دابەشکردنی مووچە بە دوو شێواز دەبێت، بە کاش و بە دیجیتاڵی.
وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت لەگەڵ گەیشتنی پارە، خشتەی دابەشکردنی مووچە بە کاش بڵاو دەکەنەوە، ڕۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکەین و لە ماوەی سێ ڕۆژ تەواوی مووچە دابەش دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان وت: ئێمەش تەنیا سێ ڕۆژمان پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە، ئەم مانگە نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
هۆشدارییش بەو مووچەخۆران دەدەن تا ئێستا خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار نەکردووە، دەڵێن: هەر مووچەخۆرێک خۆی تۆمار نەکردبێت مووچەکەی رادەگیرێت تا خۆی تۆمار دەکات، ئەم مانگەش واتا مانگی دوو، دوایین مۆڵەتە بۆ مووچەخۆران، هەر مووچەخۆرێک، فەرمانبەری هەمیشەیی بێت یان خانەنشین، فۆرم پڕنەکاتەوە و خۆی تۆمار نەکات، بەیەکجاری مووچەی ڕادەگیرێت و ناوی لە لیستی مووچە دەردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین




