هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین

لۆگۆی هەژماری من

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕادەگەیەنێت، لەگەڵ گەیشتنی مووچە بە بانكی ناوەندیی لقی هەولێر و دوای وەرگرتنی پارەكە لە لایەن وەزارەتەوە، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنین و بە سێ بۆ چوار ڕۆژ، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكەین. هاوكات تیمی 'هەژماری من' بە ئاڤای وت، لە كاتی هاتنی مووچە، تەنیا سێ ڕۆژمان پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم ئەوانەی لە 'هەژماری من' تۆمار كراون.

چیرۆکی سەرەکی: كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا نارد؛ چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەغدا پارەی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە بە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق كە چاوەڕوان دەكەین لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بگات، دوای ڕادەستكردنی پارەكە لە لایەن وەزارەتەوە، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنین و بە سێ بۆ چوار ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكەین.

لە لایەكی دیكەوە: تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە، مووچەی ئەوانەی لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمار كراون دەچێتە سەر هەژماری بانكییان و بە سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكەن.

٠ سەبارەت بەو كەسانەی كە کارتی هەژماری منیان نییە، ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، دوو لیستی مووچە بڵاو دەکرێنەوە؛ هەم بە کاش و هەم لە ڕێگەی هەژماری منەوە، بەڵام هەر مووچەخۆرێک فۆرمی هەژماری منی پڕ نەکردبێتەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت تا فۆرمی هەژماری من پڕ دەکاتەوە، ئەوکات مووچەکەی پێ دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ