پچڕانی كارەبا، كەرتی تەندروستیی ڕۆژئاوای كوردستانی پەكخستووە

شەیری بکە لە:
پچڕانی كارەبا، كەرتی تەندروستیی ڕۆژئاوای كوردستانی پەكخستووە

یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سووریا

ئاڤا نیوز

بەهۆی پچڕانی كارەبای نیشتمانی لە زۆربەی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، نەخۆشخانەكانی شارەكانی قامیشلۆ، عاموودا و حەسەكە پەكیان كەوتووە و ناتوانن نەخۆشەكان چارەسەر بكەن، هاوكات ڕێگەش نادرێت وەك پێویست پێداویستیە پزیشكییەكان بەو ناوچانە بگات.

لێدوانی فەرمی: د. مەمۆ خەلیل، ئەندامی ئۆفیسی دپلۆماسی لە كەرتی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەكان پێویستییان بە كارەبای نیشتمانی هەیە، بەو پێیەی زۆربەی ئامێرە پزیشكییەكان ناتواندرێت بە كارەبای مۆلیدە هەڵبكرێن، تەنانەت ناتوانن ئامێری دابینكردنی ئۆكسجین دابگیرسێنن و ئەو نەخۆشانەی دووچاری هەناسەتوندی هاتوون گرفتی گەورەیان بۆ دروستبووە.

٠ هەروەها ئاماژەی كرد بەوەی بەهۆی گرتنەبەری ڕێككاری ئەمنیی قورس، هاوكارییە پزیشكییەكان وەك پێویست بە شارە كوردییەكان ناگات كە ئێستا جگە لە دانیشتووانی خۆیان، ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی ناوچەكانی دیكەشیان لەخۆگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە: ئۆفیسی دپلۆماسیی كەرتی تەندرستیی خۆسەر داوا لە ناوەندی هاریكاریكردنی پەنابەران سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، هاوكاریی پێویست پێشكەش بە ڕۆژئاوای كوردستان بكەن لە؛ دابینكردنی دەرمان، كەرەستە و پێداویستی پزیشكییەكانی دیكە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ