سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە

شەیری بکە لە:
سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

ئاڤا نیوز

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئاشکرای دەکات کە سەرۆک مەسعود بارزانی و بافل تاڵەبانی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و ئایندەی حوکمڕانی.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی و بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەتەوە؛ تەنیا خۆیان دەتوانن لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە قسە بکەن، بەڵام ئێمە لەگەڵ پارتی پێکەوە حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان دەکەین و لە بەغدا نوێنەرایەتیی کورد دەکەین، بۆیە دەبێت بەردەوام پەیوەندی و گفتوگۆمان هەبێت.

زانیاریی زیاتر: سەعدی پیرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەرچەندە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن، بەڵام لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە و لە پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەوامدان.

٠ وەک کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاریش، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەیان دیار نەکراوە.

ئەمەش بزانە: ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دووپاتی کردەوە کە پێکەوەیی هەردوو حزبەکە لە حکومەتی هەرێم و بەغدا، وادەکات گفتوگۆی نێوانیان پێویستییەکی حەتمی بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ