لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان

دیمەنی دوو کارمەندی بەرگریی شارستانی لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمەکان

ئاڤا نیوز

بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمی دوو کرێکاری بیانییە کە لە ناو تانکیی سووتەمەنیی کارگەیەکی ئیزوگام لە ناوچەی پیشەسازی گیانیان لەدەستداوە.

چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوو کرێکاری بیانی لەکاتی کارکردن لەناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتوونەتە ناو خەزانی هەڵگرتنی گازی شل و تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەهێنراوەتە دەرەوە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: تیمەکانم بۆ دەرهێنانەوەی ئەو دوو کەسە بیانییە ڕەوانە کردووە و ئێستا لە هەوڵی چڕدان بۆ هێنانە دەرەوەی تەرمەکان لەناو تانکی سووتەمەنی.

٠ بەهۆی ئەوەی تانکییەکە غازی کوشندەی تێدایە بۆیە بە ئاسانی ناتوانین تەرمەکان دەربهێنین دەبێت بە شێوەیەکی سەلامەت هەوڵبدەین ئەو بابەتە چارەسەر بکەین. 

٠ بەداخەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوو کرێکارە و بڕینەوەی تانکییەکە تەقینەوەیەکی گەورەش ڕوویداوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو دوو کەسە لەناوە سووتاون و زیاتر جەستەیان شێواوە. 

زانیاریی زیاتر: ئەو دوو کرێکاری بیانییەی کەوتوونەتە ناو خەزانی سووتەمەنییە تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراوە، ئەو دوو کرێکارە یەکێکیان خەڵکی بەنگلادیشە و ئەوی دیکە خەڵکی ئێرانە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی پڕۆسەی دەرهێنانەوەی تەرمەکانن.

 

نوێ دەکرێتەوە..

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ