سەعدی پیرە، زانیاری دەربارەی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەخاتەڕوو

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕایگەیاند کە لایەنە شیعەکان داوایان لە پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەون.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئاڤای گوت: لایەنە عێراقییەکان نەیانگوتووە ئەم پۆستە بۆ کام لایەن بێت، بەڵام ئەمەیان بە پارتی و یەکێتی گوتووە ئەگەر لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون، ئەرکی لایەنە عێراقییەکان لەم پڕۆسەیەدا ئاسانتر دەبێت.

زانیاریی زیاتر: سەعدی پیرە لە بارەی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی دیکەی عێراقی پێشنیاری ئەوەیان کردووە، کورد لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەون، ئەرکی ئەوان ئاسانتر دەبێت. هێشتا ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە، هەموو لایەنەکان بە تایبەت یەکێتی خوازیاری ئەوەن کورد بە یەک کاندید بەشدار بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەر لایەنێکیان کاندیدێکی فەرمیی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە، دوای چەندین هەوڵ و گفتوگۆی نێوانیان تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.

باکگراوند: ڕۆژی 2-2-2026، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهاتبوون لە محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس عامری، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بە جیا لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ