
بەوێنە؛ سێیەم ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆ شۆو لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سێیەم ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتیی "ئۆتۆ شۆو" بە نمایشی نوێترین براندەکانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان، سەرنجی هەزاران گەنج و خێزانی بۆ خۆی ڕاکێشا.
زانیاریی زیاتر: لە پێشانگای "ئۆتۆ شۆو" نمایشی جۆرەها ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە براندە جیهانییەکان و بەڕێوەچوونی پێشبڕکێ و دریفت سەرنجی گەنجان و خێزانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و دەیان کەس بەردەوام سەردانی دەکەن. پێشانگاکە چەندین بڕگەی جیاوازی تێدایە، لەوانە ناساندنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل و دابینکردنی ئاسانکاریی بانکی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست.
باکگراوند: هەولێر لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە. پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ساڵانە میوانداریی چەندین پێشانگای پسپۆڕ دەکات، کە "ئۆتۆ شۆو" یەکێکە لە گەورەترینیان.
وێنە: محەممەد شوانی



















