
وێنهی رۆژ
بەوێنە: مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئێران کۆبوونەوەی تاران و واشنتنە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەکانی ئێران مانشێتەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا تەرخان کردووە، کە دوای هێرشە سەربازییەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە عومان بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026، مانشێتی سەرەکیی زۆربەی ڕۆژنامەکانی ئێران تایبەت بووە بە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە مەسقەتی پایتەختی عومان.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی ئێران جەخت دەکەنەوە کە تاران بە مەرجی پاراستنی شکۆ و مافە ئەتۆمییەکانی دەچێتە ناو گفتوگۆکان و ئاماژە بەوە دەکەن کە عومان جارێکی دیکە بووەتەوە بە ناوەندی سەرەکیی گەیاندنی پەیامەکان لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
















