بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بازرگانی عێراق هێشتا پارەی گەنمی بەشێک لە جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی نەناردووە، وابڕیارە سبەی ژمارەیەک جووتیار وەک نوێنەری هەموو ئەو جووتیارانەی هەرێمی کوردستان کە پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراق.


لێدوانی فەرمی: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "وەزارەتی بازرگانی عێراق هێشتا 80 ملیار و 600 ملیۆن دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ڕابردوو نەناردووە، بۆ ئەو مەبەستەش  بەنوسراوی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێڕاقمان ئاگادارکردووەتەوە پارەکە سەرف بکەن، بەڵام دەڵێن هەرێمی کوردستان پشکی 12٪ ی خۆی وەرگرتووە و چیدیکە نانێرین. "


بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، وتیشی: "سبەی بە چەند پاسێک ژمارەیەک لەو جووتیارانە سەردانی بەغدا داوای مافی خۆیان دەکەن و ئێمەش سەرجەم بەڵگە نامە فەرمییەکانمان پێداون و پشتگیرییان دەکەین."


زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردوو، جووتیارانی سنوری هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سلێمانی 157 هەزار تۆن گەنمییان لە شەش سایلۆدا لێ وەرگیراو و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش گەنمەکەی کڕییەوە، لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا بە سێ گوژمە پارەیان بۆ ڕەوانەکراوە.


ژمارەکان وادەڵێن: لە گوژمەی یەکەم، ئەو جووتیارانەی لە یەک تۆن بۆ 50 تۆن گەنمییان لێ وەرگیرابوو، بەگوژمەی 25 ملیار دینار پارەکانییان پێدرا، ئەو جووتیارانەشی لەیەک تۆن بۆ 500 تۆن گەنمییان لێ وەرگیرابوو، بە دوو گوژمە پارەکانیان بۆ ڕەوانەکرا، گوژمەیەکییان نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار بوو، گوژمەی کۆتایش شەش ملیار دینار بوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
تا ئێستا 80 ملیار و 600 ملیۆن دیناری جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی لای وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوە و جووتیاران داوا دەکەن ئەوە پارەیەی ماوە بۆیان خەرج بکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ