
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە
ئاڤا نیوز
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکن لە جەنگێکی گشتگیر بۆ لەناوبردنی ئیرادەی سیاسیی کورد و کۆمەڵگەی دیموکراسیخواز و ڕەتیشی دەکاتەوە برایەتی گەلان شکستی هێنابێت.
لێدوانی فەرمی: جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بۆ میدیاکان دەڵێت: "جیهان لە ناو جەنگی سێیەمی جیهانە، ئەم جەنگە وەک جەنگی یەکەم و دووەم نییە کە بەرەی ڕوون و دیاریکراوی هەبێت، بەڵکو ململانێیەکی بەردەوامە بۆ دروستکردنی هاوسەنگییەکی نوێی سیاسی لە ناو سیستەمی سەرمایەداریدا."
بایک دەشڵێت: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەیدانی سەرەکیی ئەم جەنگەیە و کوردستان لەبەر پێگە جوگرافیەکەی کەوتووەتە چەقەکەیەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاستەوخۆ ئێرانیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت هێزە بریکارەکانی لە ناوچەکەدا نەهێڵن."
٠ ئەگەر ڕژێمی ئێران گۆڕانکاریی بنەڕەتی نەکات، ڕووخانی مسۆگەرە.
٠ تورکیا ئەگەر کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی چارەسەر نەکات، تووشی قەیرانی مان و نەمان دەبێت، چونکە نەیارانی تورکیا ئەم کێشەیە بۆ لاوازکردنی وڵاتەکە بەکاردەهێنن.
٠ مۆدێلی ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکو جێگەی هەموو پێکهاتەکانی وەک عەرەب، سریانی، تورکمان و ئەرمەنی تێدا بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە ڕەخنەی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان گرت و وتی: "ئەوان لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە پشتیان لە کورد کردووە و لەکاتی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بێدەنگیان هەڵبژارد.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی قسەکانی بایک، سیستەمی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان و دیموکراسیی گەلان بونیاد نراوە، بووەتە مەترسی بۆ سەر هێزە دەسەڵاتخوازەکان و هێرشکردنە سەر ئەم سیستەمە، هێرشە بۆ سەر کۆمەڵگەی دیموکراسیخواز.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایک دەڵێت: "ڕەتی دەکەینەوە سیستمی حوکمڕانی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای برایەتی گەلان شکستی هێنابێت و لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژئاوا سەلماندی گەلان دەتوانن بە ئاشتی پێکەوە بژین، بینیمان گەلی کورد لە هەموو شوێنێک چۆن پاڵپشتی ڕۆژئاوایان کرد، بەمە دەری خست چەند یەکگرتوو و یەکڕیزە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە




