ئاڤای خەڵک؛ بەهۆی کارکردن بۆرییەکانی گەڕەکی ئەیاز لە زاخۆ شکاون و خەڵک بێ ئاون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی کارکردنی تیمەکانی شارەوانی لە کۆڵانەکانی گەڕەکی ئەیاز لە زاخۆ، بۆرییەکانی ئاوی ئەو گەڕەکە شکاون. بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی زاخۆش ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە تیمەکانیان ڕەوانە دەکەن بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکە.

چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی ئەیاز، کە دەکەوێتە تەنیشت یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ، بەهۆی کارکردن لە کۆڵانەکاندا بۆرییەکانی ئاوی ماڵان شکاون. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی چاککردنەوەی کۆڵانەکان بوون و لەکاتی کارکردندا زیان بە بۆرییەکان گەیشتووە. 

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ساڵح ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی زاخۆ بە ئاڤای وت: تیمەکانی شارەوانی خەریکن کۆڵانەکان چاکدەکەنەوە، بەم هۆیەوە بۆرییەکان شکاون، ڕۆژی یەکشەممە زوو تیمێک دەنێرین بۆ ئەوەی بۆرییەکان چاک بکەنەوە و کێشەکە چارەسەر دەکەین. هەر ماڵێک یان دووکانێک لەمسەر بۆ ئەوسەری زاخۆ کێشەی ئاو و ئاوەڕۆی هەبێت با پەیوەندیمان پێوە بکات بەزووترین کات بۆی چارەسەر دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ