لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دەدات و یەکێکی دیکەش لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە و پۆلیس دەڵێت: دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


چیرۆکی سەرەکی:
ڕۆژی هەینی، دوو هاوڕێ بەیەکەوە دەڕۆنە ناوچەی شارباژێڕ، دوای مانەوەیان لە باخێک، بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێکیان گیان لە دەست دەدات و ئەوەی دیکەش تاوەکو ئێستا لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە.


لێدوانی فەرمی:
سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا میدیای راگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لە دەست داوە ناوی 'شێروان جەبار'ە، تەمەن 26 ساڵە و خێزاندارە، خاوەنی منداڵێکە و یەکێکە لەو دوو کەسەی کە بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەست داوە. هاوکات ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە."


لە لایەکی دیکەوە: کەسوکاری ئەو دوو گەنجە قسەیان بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێن: "ڕووداوەکە بەهۆی سۆپای غازەوە نەبووە، بەڵکو قارچکی ژەهراوییان خواردووە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئەو دوو هاوڕێییە، دوای ڕۆیشتنیان بۆ ناوچەی شارباژێر و گوندی بەڵخە، شەو لە باخێکی گوندی بەڵخە دەمێننەوە، لەو باخە کات بەسەر دەبەن بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازی زۆپای خانووی باخەکە، بەیانی کاتێک هاوڕێکەی لە خەو هەڵدەستێت دەبینێت شێروانی هاورێی گیانی لە دەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ