سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: چۆن سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گەورەترین هێز دەدەن و شیعەکانیش پۆستی سەرۆکوەزیران بە گەورەترین فراکسیۆن دەدەن، پێویستە گەورەترین هێزی کوردیش پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت و پارتی یەکەمی هەموو عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تیشکی خستە بابەتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە لەوانە؛ پۆستی سەرۆککۆمار، مەترسییەکانی داعش و پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ عیمادەدین ئەدیب لە کەناڵی "سکای نیوز"ـی عەرەبی ڕایگەیاند: هەڵبژادرنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەرکی گەورەترین فراکسیۆنی شیعەیە و ئێمەش ڕێز لە ڕاو بڕیاریان دەگرین، چۆن سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە گەورەترین هێز دەدەن و شیعەکانیش پۆستی سەرۆکوەزیران بە گەورەترین فراکسیۆن دەدەن پێویستە گەورەترین هێزی کوردیش پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمی هەموو عێراقە وەکو حیزب و د. فوئاد حوسێنی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو کورد تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن دەربارەی پۆستی سەرۆککۆمار دەمانەوێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە تاکە کاندیدێک دیاریی بکرێت و یاخود پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغدا لە قۆناغی یەکەم دەنگ بە کاندیدێک بدەن دواتر ئەو کاندیدە لە پەرلەمانی عێراق وەکو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت کە ئەمە عادیلانە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: کورد دوایین کەسن مووچە وەردەگرن، بەکارهێنانی بودجە وەکو کارتێکی سیاسی کارێكی نادەستوورییە، کورد لە هەموو حکومەتەکان پێشوو هاووڵاتیی یەکسان نەبوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەمانەشی وت:
٠ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا و شکاندنی زیندانەکانی داعش چالاکی و هەڕەشەکانی داعشی زیاد کردووە و ئەو ژینگەیەی داعشی بەرهەم هێناوە هێشتا ماوە.
٠ هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هەیە گەرچی بەغدا و واشنتن ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی ئەو هێزانە، بەڵام ئێمە پێمان وایە بوونی ئەمریکا پێویستە بۆ شەڕی دژی داعش کە لەسەر داوای هەموو عێراق هاتووەتە ئەو وڵاتە و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا گرنگن و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
٠ ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هێزەکانی سووریا دیموکرات(هەسەدە) و حکومەتی دیمەشقی هەنگاوێکی دروست بوو بەرەو سەقامگیری. دەبێت کورد یەکسان بن و گەلی کوردیش مافی خۆیەتی باس لە ئامانج و مافە نەتەوەییەکانی بکات، کورد بوون کێشە نییە و خوا ئێمەی بە کورد دروست کردووە و نکوڵی لێناکرێت و لە هەر کوێیەک بم من کوردم و نایگۆڕم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو





