ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ماوەیەک لەمەوبەر کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا کرایەوە، شوێنی کونسوڵخانەی کۆن کە لە عەنکاوەیە ئێستا بە تەواوی چۆڵکراوە و ئەو شەقامانەی 15 ساڵ بوو داخرابوون ئێستا کراونەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای 15 ساڵ ئەمریکا کونسوڵخانە کۆنەکەی لە هەولێر جێهێشت کە لە گەڕەکی عەشتاری عەنکاوە بوو، لە 100 خانوو پێکهاتبوو و چواردەوری خانووەکان گیرابوون، ئێستا دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دەتوانن بگەڕێنەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوە و بردنەوەی پێداویستییە حکومیەکان بە نموونە ( مۆلیدە، لابردن و بردنی بەردی کۆنکرێتی، محاویلە و پێداویستییە کارەباییەکان).

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا شەقامەکان و کۆڵانەکان بەڕووی هاتووچۆی گشتی کراوەتەوە و زۆرینەی بەردە کۆنکرێتییەکان هەڵگیراون، هاوکات ئەو 100 ماڵەشی کونسوڵخانە بەکرێ لە کرستیانەکانی گرتبوو پێی داونەتەوە و دەتوانن بێنەوە ناوی و ژیانی ئاسای خۆیان بەرێبکەن. جگە لەوە، ئەو بازاڕ و دووکانانەی لەنزیک کونسوڵخانەوە داخرابوون مۆڵەتیان پێ دەدرێتەوە و دەتوان دەست بەکاربکەنەوە و دیسانەوە ئەو شوێنانە ببوژێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: موهەننەد بۆیە، کرستیانی عەنکاوەیە و خاوەنی یەکێک لە خانووەکانە و لەگەڵ پەیامنێری ئاڤا چوونەتە ناو خانووەکە. دوای ئەو هەموو ساڵە خانووەکەی خۆی دەبینێتەوە و باس لەوە دەکات تەواوی ژیانی منداڵی لەم گەڕەکە بەسەر بردووە و دڵی خۆشە دیسانەوە هاتۆتەوە ناو ماڵە کۆنەکەیان.

زانیاریی زیاتر: ئەوەی 15 ساڵ لە خانووەکان گۆڕاون ئەوەیە، دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان هەمووی ئاسنن و تووند و تۆڵ کراون، لە سەربانی هەر ماڵێکیش زەنگی ئاگادار کردنەوە هەیە و ئەمریکییەکان  بە جێیان هێشتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ