نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ئامادە نابێت و مالیکیش ناکشێتەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ئامادە نابێت و مالیکیش ناکشێتەوە

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لە بە‌غدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات، ڕاوێژکارێکی مالیکیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، مالیکی نیازی نییە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: سبەی یەکشەممە 8ـی شوبات، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت (لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق) لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە، بڕیاربوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بەشدار بێت.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی سەردانی بەغدا ناکات.

لەلایەکی دیکەوە: هيشام ڕوكابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاڤای ڕاگەیاند، مالیکی بەنیازی کشانەوە لە کاندیدبوون نییە و تا ئەم ساتەش تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، هەر قسەیەکیش لەبارەی کشانەوەی بکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ