لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە ئاکرێ، لەکاتی ئەرکدا، بە چەقۆ هێرش دەکرێتەسەر پزیشکێک و بریندار دەکرێت، دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و تا ئێستا هۆکارەکەی بەناڕوونی ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە ئاکرێ، پزیشکەکە بە سەختی خۆی لەدەستی ئەو گەنجە ڕزگار دەکات تا ئەو کاتەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەروان شێخ موسلیح، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: "گەنجەکە بەبیانووی هەبوونی نەخۆش پزیشکەکەی بانگ کردووە بۆ دەرەوە، بەڵام هەرکە پزیشکەکە چووەتە درەوە، یەکسەر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و برینداری کردووە."
پزیشکەکە توانیویەتی خۆی لەدەستی ئەو گەنجە ڕزگار بکات و لەکاتی هێرشەکەدا ڕایکردۆتە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانەکە، بەڵام گەنجەکە بەدوایدا چووەتە ژوورەوە و بەردەوام بووە لە هەڕەشەکردن لێی، ئینجا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، گەنجەکە لە ماوەی ڕابردوو، بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. پۆلیس بردوویانەتە نەخۆشخانەی ئاکرێ بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکەن و دڵنیا ببنەوە لەوەی ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە یان نا، بەڵام نازانرێت ئەوکاتەی گەنجەکە پشکنینی بۆ کراوە لە نەخۆشخانە، هەمان ئەو پزیشکە لە نەخۆشخانەکە بووە یان نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دکتۆرەی هێرشی کراوەتەسەر، پزیشکی نیشتەجێی خولاوە، خەڵکی هەولێرە و دەوامی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێیە، بەگوتەی خۆی کە پۆلیس وتەی لێ وەرگرتووە، "هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو




