ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کەرتی 48ـی بەحرکە لە هەولێر داوای خزمەتگوزاری دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەکی بەحرکەی نوێ بەدەست نەبوونی ئاوەڕۆ و قیڕنەکردنی کۆڵانەکانیان دەناڵێنن و داواکارییەکانیان گەیاندووەتە حکومەت، بەڕێوەبەری شارەوانیی ناوچەکەش ڕایدەگەیەنێت، دەرخستەی پڕۆژەکانیان بەرزکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە جێبەجێ نەکراون.

چیرۆکی سەرەکی: لە قەزای بەحرکە، دانیشتووانی گەڕەکی بەحرکەی نوێ کە بە کەرتی 48ـی بەحرکە ناسراوە، کێشەی کەمی خزمەتگوزارییان هەیە، بەتایبەت نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆ و قیڕنەکردنی کۆڵانەکان.

لێدوانی فەرمی: مەمووند عەبدولوەهاب، بەڕێوەبەری شارەوانی بەحرکە بە ئاڤای وت:  تەنیا 30%ـی کۆڵانەکانی کەرتی 48ـی بەحرکە قیڕکراون، دوو ساڵە دەرخستەمان بۆ 70%ـی کۆڵانەکانی تر کردووە، دەرخستەکە بۆ پارێزگا بەرزکراوەتەوە، بەڵام لەوکاتەوە دەڵێن پارە نییە. ئێمەش وەک خەڵک چاوەڕوانین، هەرکات بودجەی بۆ تەرخان کرا یەکسەر دەست بە جێبەجێکردنی دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ