سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

وێنەی سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز


سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە: ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ یەکگرتوو دەخوازم.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 7ـی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.


پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەركردایەتی، سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم."


باکگراوند:
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 1994 دامەزراوە. لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حەوت کورسی بەدەستهێناوە، لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەنی چوار کورسییە.


دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: 


بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ