تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئەو پاسەی لە ڕێگەی درۆنەوە لە سوودان کرایە ئامانج و کوژرا و برینداریی لێکەوتەوە. وێنە؛ میدیای سوودان
ئاڤا نیوز
تۆڕی پزیشکانیی سوودان ڕایگەیاند، لە هێرشێكی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا لە نزیک شاری راهاد لە باشووری پارێزگای کۆردۆڤان 24 کەس گیانیان لەدەست دا، لە نێو کوژراوەکان منداڵ و ژن هەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆڕی پزیشکانیی سوودان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاویکردەوە: "هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، دوای ئەوەی پاسێکی گواستنەوەیان لە ڕێگەی درۆنەوە کردووەتە ئامانج، کە خەڵکی ئاوارەی مەدەنی ناوچەکەی تێدابووە، لە ئەنجامدا 24 کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێو کوژراوەکان دوو ژن و هەشت منداڵی کۆرپە هەبوون، جگە لە برینداربوونی چەندین کەسی دیکە.
تۆڕی پزیشکانیی سوودان دەشڵێت: "دۆخی تەندروستی و مرۆیی ناوچەکە بە هۆی کەمیی پزیشک و دەرمانەوە خراپ بووە، ئەمەش ئازاری برینداران و ئاوارەکانی زیاتر کردووە."
زانیاریی زیاتر: سوودان بە بوونی سەرچاوە سرووشتییەکەی یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی ئەفریقا، بە تایبەت زێڕ، ئەم سەرچاوانە بوونەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی چەندین هێزی جیهانی، کە هەریەکەیان هەوڵ دەدات دەست بەسەر سامانەکەیادا بگرن.
کاریگەرییەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی هەواڵ، لە ناوخۆی سوودان، ململانێی تووندی چەکداریی لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا هەیە، ئەمەش دۆخی وڵاتەی سەخت کردووە و بەهۆیە هەزاران کەس ئاوارەی شار و وڵاتانی دیکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
کاتی هاتنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: کاندیدکردنەوەی مالیکی بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات




