ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گواستنەوەی زیندانییەکان
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هێزەکانی ئەمریکا سێیەم کاروانی دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان لە زیندانی غوێران لە پارێزگای حەسەکە بە ڕێگەی وشکانی بۆ عێراق گواستەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئەم کاروانە نزیکەی 500 دەستگیرکراو لەخۆدەگرێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە مانگی یەکی ڕابردوودا پلانی گواستنەوەی حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق ئاشکرا کردبوو .
هاوکات لەگەڵ ئەم گواستنەوانەدا، هێزەکانی ئەمریکا زۆربەی تاوەرەکانی چاودێرییان لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی شەدادی لە حەسەکە چۆڵ کردووە و ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر هەندێک لەو تاوەرانە داگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و 378 چەکداری داعش کە لەم دواییانەدا لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراونەتەوە و ئێستاش لەقۆناغی بەدۆکیۆمێنتکردنی.
ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە هێزەکانی هەسەدە لە کەمپی "هۆل" پاشەکشەیان کرد و سوپای سووریا کۆنترۆڵی کەمپەکە و دەوروبەری گرتە دەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق




