ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق

دیمەنی ئاماژەیی بۆ سیستەمی ئاشکراکردنی چەک و تەقەمەنی لەناو ئۆتۆمبێل

ئاڤا نیوز

بە بەهای 90 ملیۆن دۆلار، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سیستەمی پێشکەوتووی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە جۆری "VACIS XPL" دەفرۆشێت بە عێراق، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی توانای دەزگا ئەمنییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی.

چیرۆکی سەرەکی: ئامێری "VACIS XPL"، بە یەکێک لە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم لە پشکنینی ئەلیکترۆنی دادەنرێن، کە لەڕێگەی پشکنینی سۆنارەوە چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلی قاچاخ لەنێو هەر ئۆتۆمبێلێك ئاشكرا دەكات بەبێ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگیرێت. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هارکاریی ئاسایشی بەرگری سەر بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: تێچووی ئەم گرێبەستە نزیکەی 90 ملیۆن دۆلارە و جگە لە دابینکردنی ئامێرەکان، مەشقکردن بە ستافی ناوخۆیی، دابینکردنی پارچەی یەدەگ و چاککردنەوەی تەکنیکی لەخۆدەگرێت چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی گرێبەستەکە و ناردنی خزمەتگوزارییەکان بکرێت.

زانیاریی زیاتر: ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرگری سەر بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، کۆنگرێسی لەو ڕێککەوتنە پێشنیازکراوە ئاگادار کردووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ