نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیاری کورد لە سەقز کۆچی دوایی کرد

وێنەی لوقمان نادرپوور، نووسەر و لێکۆڵەری کورد.

ئاڤا نیوز


لوقمان نادرپوور، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی بواری فۆلکلۆر و ئەدەبی زارەکیی کوردی، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.


وێنە گەورەکە: لوقمان نادرپوور، یەکێک بوو لەو لێکۆڵەرە جددیانەی ژیانی خۆی بۆ پاراستن و بەدۆکیۆمێنتکردنی سەرمایە فەرهەنگییەکانی کوردستان تەرخان کردبوو. کۆچی دوایی ئەو نووسەرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووە، بەڵام بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ناوچەکە، هەواڵی کۆچی دواییەکەی بە بێدەنگی مابووەوە.


زانیاری زیاتر:
نادرپوور بە هاوکاریی لێکۆڵەر حەیدەر لوتفینیا، پڕۆژەیەکی گەورەیان بۆ کۆکردنەوەی شوێنەناو، بەیت، چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان دەستپێکردبوو، کە بەرهەمەکەی دەیان کتێبی چاپکراو و ئامادەی چاپە بۆ کتێبخانەی کوردی.


بەرهەمە دیارەکان:
ئەم نووسەرە خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەیە، لەوانە؛ ئاوێنەی بێگەرد، دەسێ گۆڵ و دەسێ نەرگس، چیرۆکەکانی باوە نەبی، شانامەی کوردی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ