ناوبژیوانێكی كورد یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیی فووتساڵی ئاسیا بەڕێوەدەبات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ناوبژیوان ئەحمەد سالار و ستافەکەی لە کاتی بەڕێوەبردنی یەکێک لە یارییەکانی فووتساڵ. وێنە؛ ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
کوردێک وەک ناوبژیوان لە یاری کۆتایی جامی ئاسیا بەشداری بکات؛ یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیی فووتساڵ لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و ئیندۆنیسیا بەڕێوە دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، 'هاوکار سالار ئەحمەد' ى وەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی عێراق، بۆ ناوبژیوانیكردنی یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیی فووتساڵی 2026 دیاریكرد كە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیندۆنیسیای خاوەن ماڵ و ئێران لە جاكارتا بەڕێوە دەچێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ناوی ستافی ئەو ناوبژیوانانەی بڵاوكردووەتەوە كە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیی فووتساڵی ئاسیا بەڕێوە دەبەن، تێیدا ناوی هاوكار سالار دەبینرێت.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی ئێران لە یاریی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە، ئیندۆنیسیا لە هەمان قۆناغ لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.
باکگراوند: هاوكار سالار ئەحمەد، خەڵكی شاری سلێمانییە و ماوەی چەندین ساڵە ناوبژیوانی نێودەوڵەتییە لە یاری فووتساڵ (تۆپی پێی بچووككراوە) و چەندین یاریی نێودەوڵەتیی لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا بەڕێوەبردووە.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
- بیروڕا
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
59 خولەک لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
9 کاتژمێر لەمەوپێش






