بەرنامەی خۆری ئاڤای هەژان هێرش پاڵێوراوی قۆناغی کۆتایی خەڵاتی دیجیدەی ئەمریکییە
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بەرنامەی خۆری ئاڤا لە ئاڤا میدیا پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ساڵانەی دیجیدەی ئەمریکی بۆ میدیای داهێنەر و دروستکردنی گۆرانکاریی باش لە کۆمەڵگە و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو براوەی خەڵاتەکە دەستنیشان دەکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاڤا میدیا وەک تاکە میدیای کوردی بە بەرنامەی خۆری ئاڤا وەک باشترین بەرنامە لە میدیای کوردی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەکە هاوشانی دەزگا نێودەوڵەتییەکان. ڕۆژی سێشەممەی داهاتووش براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیجیدەی دامەزراوەیەکی ئەمریکییە لە شاری نیویۆرک، ساڵانە خەڵاتەکانی پێشکەشی باشترین ئەو دەزگا میدیایانە دەکات کە داهێنانیان لە بوارەکەیاندا کردووە، کارێکیان پێشکەش کردووە پێشتر نەکرابێت و نەبینرابێت و کاریگەری باشیان لەسەر کۆمەڵگە هەبووبێت.
زانیاریی زیاتر: لە جیهاندا ئەمساڵ ئەوانەی گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی ئەوانەبوون کە بە کەمپینەکانیان چارەسەری کێشەی کۆمەڵگەیان کردووە و هاوکارییان پێشکەشی خەڵک کردووە. هەروەها چیرۆک بەکاردێنن بۆ گۆڕینی ڕای خەڵک و هاندانیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری.
باکگراوند: بەرنامەی خۆری ئاڤا کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لەلایەن هەژان هێرش ئەستێرەی ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرا دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی سپۆنسەری دەکرد، پاڵێوراوی یەکەمە بۆ خەڵاتی دیجیدەی ئەمریکی لە بواری کاری باشەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئیخوان موسلیمین دەخەینە لیستی تیرۆر





