درۆن بە ئاسمانی كێڵگەی كۆرمۆر سووڕایەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 24 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك، درۆن بەسەر كێڵگەی كۆرمۆر سووڕاوەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش تەقەیان لە درۆنەكە كردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە، دەنگی درۆن دووجار لە ئاسمانی كێڵگەی كۆرمۆر بیستراوە، دەستبەجێ زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە هاوكات پاسەوانانی كێڵگەكە تەقەیان لە درۆنەكە كردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەنیا یەک درۆن دووجار بە ئاسمانی کێڵگەی غازی کۆرمۆردا سوڕاوەتەوە، بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە کە سیستەمێکی نوێی زیرەکەو ماوەی چەند مانگێکە جێگیرکراوە درۆنەکەی پێشوەختە ئاشکرا کردووە، دواتر درۆنەکە لەلایەن پاسەوانەکانی کێڵگەکە بەرپەرچ دراوەتەوەو بەر لەوەی بگات بە ئامانج تەقێنراوەتەوە، لە ئێستاد دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و هیچ درۆنێک لە ئاسمانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بوونی نیە.
باكگراوند: کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی 2003ـەوە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. لە ئۆکتۆبەری 2008ـەوە دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرز ببێتەوە. ڕێژەیەكی زۆری كارەبای هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئەو كێڵگەیەوە بەرهەم دەهێنرێت، یەدەگی ئەو گازە سروشتییەی لە كۆرمۆردا هەیە، بە یەک ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






