
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەیەوێت کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بخاتە لیستی تیرۆری وڵاتەکەی، ترەمپیش دەڵێت، بە تووندی سزا بەسەر ئەو کۆمەڵەیەدا دەسەپێنن.
وێنە گەورەکە: کۆمارییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس و پیران، بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە دیموکراتەکان، ماوەیەکە گوشار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی گرووپی ئیخوان موسلمین بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیای (Just the News) ڕایگەیاند، بەنیازە کۆمەڵەی "ئیخوان موسلیمین" وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی بناسێنێت، ئەم کارە بە بەهێزترین و تووندترین شێوە ئەنجام دەدرێت و لە ئێستادا دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامە کۆتاییەکان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە مانگی هەشتدا ئاماژەی بەوە کردبوو، پۆلێنکردنی ئیخوان موسلمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئارادایە، بەڵام پرۆسەیەکی ورد و درێژخایەنە، چونکە گرووپەکە خاوەنی چەندین لق و لایەنی پەیوەندیدارە کە دەبێت بە جیا لێکۆڵینەوەیان تێدا بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێوشوێنیان دژی ئەم گرووپە گرتووەتە بەر، لەوانەش میسر و ئوردن گرووپەکەیان قەدەغە کردووە، هاوکات سعوودیە، ئیمارات و بەحرەین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنیان کردووە.
باکگراوند: ئیخوان موسلیمین لە ساڵی 1928 لەلایەن "حەسەن بەننا"ـەوە لە میسر دامەزراوە بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی و پەیڕەوکردنی شەریعەت. هەروەها سەید قوتب، کە یەکێک بوو لە بیرمەند و سەرکردە دیارەکانی ئەو گرووپە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوودا، بەوە ناسراوە کە بانگەشەی بۆ جیهاد کردووە و بیرۆکەکانی بە ئیلهامبەخشی جیهادییە مۆدێرنەکانی وەک ئوسامە بن لادن و ئەیمەن زەواهیری دادەنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






