ئاڤا نیوز
گەنجێکی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە، لە نێوان ناوچەی "شەمێران و نەوڕۆڵی" دەستپێشخەرییەکی ناوازەی کردووە و خانوویەکی گەشتیاری لە ناوەڕاستی ئاوی ڕووباری سیروان دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی هەڵەبجە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی گەشتیاری دەگمەن جێبەجێ دەکات کە بریتییە لە دروستکردنی خانوویەک لە ناوەڕاستی ڕووباری سیرواندا. پڕۆژەکە خزمەتگوزاری تەواوی تێدایە و بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
لێدوانی فەرمی: شکار موحسین، خاوەنی پڕۆژەکە بە ئاڤای وت، "خواستێکی زۆر لەسەر پڕۆژەکە هەیە و گەشتیاران سەرەی بۆ دەگرن، هەر بۆیە لە بەرنامەمدایە پڕۆژەکە فراوان بکەم و پێنج خانووی دیکەی هاوشێوە لەسەر ڕووبارەکە دروست بکەم."
ئەبوبەکر حەسەن، کە وەک گەشتیارێک سەردانی شوێنەکەی کردووە، بە ئاڤای وت، "تەنیا خواردنمان لەگەڵ خۆمان هێناوە و هەموو شتێکی لێیە، تەنانەت شوێنی تایبەت بە برژاندنیشی تێدایە. بەڕاستی ئەزموونێکی زۆر نوێ و لەبیرنەکراوە."
زانیاریی زیاتر: خانووەکە کە بەتەواوی لەناو ئاودایە، هەموو پێداویستییەکی ژیانی تێدا دابین کراوە. کارەباکەی دۆستی ژینگەیە و لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی وەک هێڵی ئینتەرنێت، سپلیت، حەمام، دەستشۆر و ئاوی گەرمی تێدایە. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ئاوی ڕووبارەکە دەپاڵێورێت و بە ڕێژەی 96% دەکرێتە ئاوی خاوێن بۆ بەکارهێنان.
گواستنەوەی گەشتیاران لە کەناری ڕووبارەکەوە بۆ ناو خانووەکە بە بەلەمێکی تایبەت دەکرێت کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا گەشتێکی چێژبەخشە، هاوکات بەلەمی فریاگوزاریش بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو ئامادە کراوە. شوێنەکە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە و خێزانەکان بە نۆرە شوێنەکە دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





