
سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە و 'محەممەد قازى' کە نووسەری کتێبی مێژووی كورد لە ئەمریكا
ئاڤا نیوز
كتێبی مێژووی كورد لە ئەمریكا كە لە بەڵگەنامە ئەمریكییەكان و یاداشتی كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە سەرچاوەی گرتووە، لەلایەن دامەزراوەی كوردستان كڕۆنیكل چاپ و بڵاوكرایەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی یەكشەممە، دامەزراوەی كوردستان كڕۆنیكل، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی 'مێژووی كورد لە ئەمریكا 1907-2022 ' سازكرد، هەریەك لە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتكاران و ڕۆشنبیران ئامادەی مەراسیمەكە بوون.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: دامەزراوەى کوردستان کڕۆنیکڵ خزمەتی زۆری لە بوارى میدیا و چاپەمەنى و ئەرشیف پێشکەش دەکات. هاوكات دەڵێت،'محەممەد قازى' کە نووسەری کتێبی مێژووی كورد لە ئەمریكایە، بە هەوڵى بەردەوام و دواى ماندووبوونێکى زۆر، توانى بەم کتێبە مێژووییە نایابە، کتێبخانەى کوردى دەوڵەمەندتر بكات.
زانیاریی زیاتر: محەممەد قازى، نووسەری كتێبی مێژووی كورد لە ئەمریكا، باسى لە قۆناغەکانى نووسینى ئەو کتێبە و سوودوەرگرتن لە بەڵگەنامە ئەمریکییەکان و کوردانى دانیشتووى ئەو وڵاتە کرد کە بوونەتە هەوێنى لەدایکبوونى ئەم بەرهەمە مێژووییە. هاوكات بە واژۆی خۆى، کتێبەکەى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 22 تشرینی دووەم
کچێک لە باڵەکایەتی دەبێتە سەرمەشقی کەرتی گەشتیاری
- کولتوور
- 21 تشرینی دووەم
گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
- کولتوور
- 20 تشرینی دووەم
هامبورگ نمایشکردنی فیلمی کوردی لە ئامێز دەگرێت






