ساڵێک دوای کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خێزانەکەی نامەیەکی بۆ دەنێرێت
- کولتوور
- 23 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆکار و ئەکتەر زاهیر عەبدوڵڵا، شیرینی خێزانی نامەیەکی بە شێوەزاری هەولێری بۆ دەنووسێت و دەڵێت، زۆر بیرت دەکەم ئەوڕۆ زایەر گیان، 23ـی 11ـی 2024 سەعات 5ـی ئێوارێ دنیا لە منی بەتبەخت وێران بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 23-11-2025، ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەر، زاهیر عەبدوڵڵا، بەم بۆنەیەوە، شیرین سابیر خێزانی ناوبراو، نامەیەکی بۆ دەنووسێت و دەردەدڵی خۆی بۆ دەکات، هاوکات باسی منداڵەکانی دەکات و پێی دەڵێت زۆر ئاگاداری منن.
دەقی نامەکە: نامەیەك لۆ هاوسەرە ئازیزەکەم، هونەرمەندە گەورەکەی هەولێریان (زایەر عبدالله) ززۆر بیرت دەکەم ئەوڕۆ زایەر گیان، 23ـی 11ـی 2024 سەعات 5ـی ئێوارێ دنیا لە منی بەتبەخت وێران بوو. دەمویست لە ناو ئیسعافەکەی بڕوای بە خۆم بینم کە تەواو نەبووی، زاهیر گیان با هەندەک قسەت لۆ بکەم، دەزانی خانەنشین کرام، پاشاکەم دەزانی ڕەوا لە بەشی سێی ئەدیابین بەشدارە؟
جەوهەر ئاغا، خۆزگە بتدیتبا دەرێی لۆخۆتی دەور دەبینی، ئۆمەرە چاوچنۆکەکەم، دەزانی هەموو جارێ دەتگۆت شادی نیعمەتی خوای جوانە پێی بەخشین، ڕاستت دەکرد، ئێستا هاورێ و برادەری شەو و ڕۆژمە، زاهیر گیان سەرسپیەکەم خەمی منت نەبی، ئەتوو دنیات لۆ بەجێهشتم.
باپێت برێم کاکە لاوە گیان، کاکە گۆرە گیان، کاکە هیوا گیان، کاکە ڕەوا گیان، شادی گیان، لەگەر پارچە زێرەکانم ڕۆشنا گیان، خۆت گۆتەنی لانە خان گیان، سۆزە گیان، ژاڵەی جوان، هەموو زۆر ئاگایان لێمە بەخوای ئەمن ڕوحم لە کن تووە بە جەستە لەسەر دنیام، با ئەوەشت پێ برێم شادی ئێستا لە پۆلی دەیە، ساڵەکە قسەمان نەکردیە گۆتم باهەمووت پێ برێم، خۆزگە لەگەر تو ڕۆحم دەرچووبا.
ئەوجا بنوە بەئارامی زاهیر گیان، هیچ خەمی منت نەبی گەردەنت خۆش و ئازابێ من و منداڵەکان چەند لێت ڕازی بووین، خوا لێت ڕازی بێت، جێگات بەهەشت بێت انشاالله. 23-11-2025 ساڵیادی کۆچی دوایی باشترین پیاو و باوک.
باکگراوند: زاهیر عهبدوڵڵا، له ساڵی 1958، له گهڕهكی تهیراوهی سنووری پارێزگای ههولێر لهدایكبووه، قۆناغهكانی سهرهتایی و ناوهندی و ئامادهیی و پهیمانگاشی ههر له ههولێر تهواو كردووه، لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەک دهكات، بەناوی "ئەنجامی پووڵپەرستی". دواتر بهتهواوی دێته نێو بواری شانۆ و دواتر وهك دهرهێنهر و ئهكتهر دهدرهوشێتهوه و بەشداریی چەندین کاری هونەریی دەکات.
له ساڵی 1990 كۆمهڵه چیرۆكێك بهناوی "خهرهند" دهنووسێت و بڵاوی دهكاتهوه، هاوكات له دوا ساڵهكانی تهمهنیشیدا، كتێبی "تهیراوه ههر به پیاسه" دهنووسێت، کە بیرهوهری و بهسهرهاتهكانی ژیانی خۆی.
لە 23ـی 11ـی 2024 واتە ساڵێک بەر لە ئێستا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



