عەبدولقەهار زاخۆیی سروودێکی پاڵپشتی دەکاتە دیاری بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ
- کولتوور
- 21 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
تا دێت پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ فراوانتر دەبێت و چین و توێژە جیاوازەکان دێنە ناو کەمپەینی باشترین هاندەر، هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی، دوای ئەوەی دەنگیدا بۆ پشتیوانی هاندەرانی یانەی زاخۆ، ڕایگەیاند، "سروودێکیش دەکەمە دیاری بۆ یانەکە."
چیرۆکی سەرەکی: هاندەرانی یانەی زاخۆ، یەکێکن لەو سێ بەربژێرەی لەلایەن فیدارسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان "زەبێست" دەستنیشان کراون، بۆ ئەم مەبەستەش دەرگای دەنگدانی ئەلیکترۆنی بۆ دیارکردنی براوەی خەڵاتەکە دەستی پێکردووە و تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی، دوای ئەوەی لەناو یاریگای زاخۆ گۆرانییەکی بۆ ئاڤا گوت، بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەک هونەرمەندێک بە کارە هونەرییەکانم پشتگیری یانەی زاخۆ دەکەم وەک لە گۆرانییەکەش داوا لە خەڵک دەکەم پشتگیری یانەی زاخۆ بکەن.
زانیاریی زیاتر: عەبدولقەهار زاخۆیی گوتیشی، لەبەر خۆشەویستیم بۆ یانەی زاخۆ، سەرقاڵی ئامادەکردنی سروودێکی تایبەتم بۆ یانەکە، ماوەکەی کەمترە لە دوو خولەک و لەم چەند ڕۆژە بڵاوی دەکەمەوە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا، کەمپەینی سەرخستنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" ڕاگەیاندووە. ئەمەش بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پشتگیری و دەنگ بۆ هاندەرانی زاخۆ، کەمپینەکە ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بۆچی گرنگە: ساڵانە خەڵاتی "زەبێست" لە لایەنی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشرێت، ئەوانیش، باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵپارێز، باشترین ڕاهێنەر، باشترین پێکهاتە، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر. ئەگەر هاندەرانی یانەی زاخۆ ئەو خەڵاتە ببەنەوە، ناوی زاخۆ لەگەڵ باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان دەچێتە سەر نەخشەی وەرزشیی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




