
16ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ئامبۆرگ پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت
ئاڤا نیوز
16ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ دەستیپێكرد، سەرەتا بە میوزیكی كوردی لەلایەن هونەمەندی باكووری كوردستان جەمیل كۆچگەری و دواتریش دەستپێكی فیلمەكان بە فیلمی ذا ڤێرجن ئاند چایەڵد، كە باس لە ژیانی كچێكی كوردی ئێزدی دەكات، فێستیڤاڵەكە دەستیپێكرد.
چیرۆكی سەرەكی: فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 21 فیلم لە چوار پارچەی كوردستانەوە بەشداریی فێستیڤاڵەكەیان كردووە كە فیلمەكان بەم جۆرەن: سێ فیلمی درێژ و 12 فیلمی دۆكیومێنتاری و شەش كورتە فیلم.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند جەواد، بەرپرسی میدیایی فێستیڤاڵەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو فێستیڤاڵەكەمان بۆ ئەو گەنجانەی كە توانای كڕینی تیكتی فیلمەكانیان نیە كردومانە بە بێ بەرامبەر.
رەوەند جەواد، وتیشی، دەرهێنەری دیاری باشووری كوردستان، سەهیم عومەر خەلیفە، سەرۆكی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵەكەیە و لە كۆتا ڕۆژدا خەڵاتەكانی فێستیڤاڵەكە بەسەر فیلمە براوەكاندا دابەش دەكرێن.
باكگراوند: 16ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ساڵانە یەكێكە لەو چالاكییە هونەریی و كولتوورییانەی لەلایەن ڕێكخراوی (كورد ئاڕت و موت تیاتەر)ـەوە سازدەدرێت و هاندەرێكی گرنگە بۆ فیلمسازانی كورد بۆئەوەی بەرهەمەكانیان بۆ ناوەندی هونەریی ئەرورپا و جیهان نمایش بكەن و خەڵاتی شایستە وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت



