
دیمەنی گەڕەکی تەعجیلی هەولێر
ئاڤا نیوز
گەڕەکە کۆن و مێژوویییەكانی هەولێر نۆژەن دەكرێنەوە، و دەكرێنە ڕووگەیەكی گرنگی كولتووری و گەشتیاری، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگای هەولێر بە ڕاسپاردەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، نەخشەڕێگەیەكی بۆ نوێكردنەوەی ئەو گەڕەكانە ئامادەكردووە.
وێنە گەورەكە: هەریەك لە گەڕەكەكانی كۆڵانی عارەبان، خانەقا و تەعجیل، كەوتوونەتە سەنتەری شاری هەولێر، و لەپاڵ هەردوو شوێنەواری مێژوویی قەڵا و منارە، بەشێكی گرنگن لە مێژووی شارەكە، بەمەبەستی گۆڕینیان بۆ ناوچەیەكی فراوانی گەشتیاری و كولتووری، ئێستا بەشێكی زۆری ئەو گەڕەكانە چۆڵ كراون و دانیشتووانەكەی قەرەبوو كراونەتەوە و لەشوێنی دیكە زەوییان پێدراوە، خانووەكانیش بوونەتە موڵكی حكومەت، بەشێکی دیكەش ئیستیملاک کراون و بەشێکیشیان هێشتا لەلای خاوەنەکانیان ماونەتەوە (واتە ئیستیملاک نەکراون).
لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای وت، بەهۆی فراوانیی ڕووبەری ئەم گەڕەکانە، ناتواندرێت بە یەک جار دەست بەنۆژەنکردنەوەیان هەرسێ گەڕەك بکرێت. بۆیە؛ یەکەمین هەنگاوی پڕۆژەکە لە گەڕەکی عارەبان، و بەدیاریكراوی كۆڵانێكی درێژی ئەو گەڕەكە دەبێت بەناوی 'پاڵوود ئێریا'، كە هەڵکەوتەی جوگرافیی كۆڵانەكە یارمەتیدەرە بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە كە كەوتووەتە بەرامبەر تەلاری پارێزگای هەولێر، دواتر پڕۆژەکە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەکەکانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، كۆڵانی 'پاڵوود ئێریا' ڕێڕەوی سەرەكیی گەڕەكی عارەبانە، درێژییەكەی یەک کیلۆمەتر و 300 مەترە كە لە شەقامی سوڵتان موزەفەرەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە شەقامی باتا، دیزاینی پرۆژەكە ئامادە كراوە و دەرخستەی تەرخانکراویش بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆڵانەكە، نزیکەی 800 ملیۆن دینارە و ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە.
مەسعود كاڕەش ڕوونیشی كردەوە، بەوپێیەی نۆژەن كردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكان دەبێت بە هەستیارییەوە جێبەجێ بكرێت و پێویستی بە كەرەستە و ئامێری تایبەت هەیە هاوشێوەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری، بۆیە كاتی دەستپێكی پرۆژەكە دیاری نەكراوە، بەڵام لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەستپێدەكات.
ئەوەش بزانە: نەخشەڕێگەی نوێکردنەوەی كۆڵانەكانی ئەو ناوچانە ئامادە کراوە، و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیش بەشێوازێكی هەڕەمەكی نابێت، بەڵكو دۆخی كولتوری و تەلارسازیی مێژوویی زۆنی دێرینی هەولێر لەبەرچاو دەگیرێت بەشێوەیەک كە ناسنامە ڕەسەنە مێژوویییەکەیان بپارێزرێت.
بۆچی گرنگە: ئامانجی پرۆژەكە، گۆڕینی سەنتەری هەولێرە بۆ ناوچەیەكی مێژوویی، كولتوری و گەشتیاری بۆ لەخۆگرتنی چالاكی جۆراوجۆری هونەری و كەلەپوری كە چەندین خانووی شوێنەواری، كتێبخانە و پرۆژەی گەشتوگوزاری لەخۆدەگرێت و زۆنی دێرینی هەولێر دەبێتە مۆزەخانەیەكی زیندووی گرنگ لە هەرێمی كوردستان و عێراق و تەنانەت ناوچەكەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




