ئاڤا نیوز
لە پارێزگای میسانی عێراق، مەراسیمی بەخاکسپاردنی شێخێک لە ساتێکی ماتەمینییەوە دەگۆڕێت بۆ نمایشێکی سەربازیی ترسناک. بەکارهێنانی چەکی قورسی وەک "ئار بی جی و بیکەیسی" لە مەراسیمەکەدا، بووەتە جێگەی ڕەخنەی تووندی خەڵک و بە نیشانەی لاوازیی هەیبەتی دەوڵەت وەسف دەکرێت.
ببینە و ببیستە: گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، دیمەنی مەراسیمی ناشتنی شێخێکی عەشایەر لە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای میسان نیشان دەدات. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر چەکدار ئامادەن و لەبری فرمێسک و بێدەنگی، بە تەقەکردنی چڕ و هەڕەمەکی بەڕێی دەکەن.
ئەوەی دیمەنەکەی نامۆ و ترسناک کردووە، تەنیا بەکارهێنانی چەکی سووک نییە، بەڵکو چەکی قورسی وەک "ئار بی جی و بیکەیسی" بەکاردەهێنرێت و بە ئاسماندا تەقە دەکرێت. ئەم نمایشە کە بە پاساوی "ڕێزگرتن" لە کۆچکردوو ئەنجام دەدرێت، مەراسیمەکەی لە دۆخێکی تراژیدییەوە کردووەتە دۆخێکی تێکەڵ بە گاڵتەجاڕی و ترس.
کاردانەوەکان: ئەم ڕووداوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی لە ناوەندە جیاوازەکاندا دروستکردووە. چاودێران و چالاکوانانی مەدەنی هۆشداری دەدەن لە مەترسیی ئەم دیاردەیە.
دەڵێن، "ئەم دیمەنانە بەڵگەی ڕوونن لەسەر نەبوونی دەسەڵاتی یاسا و هەیبەتی دەوڵەت. چەک کە دەبێت تەنیا ئامرازێک بێت بە دەستی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ پاراستنی خەڵک، ئێستا بووەتە کەرەستەی دەربڕینی خەم و خۆشی، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵگە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





