ئاڤا نیوز
بەشێک لە دووکاندارەکانی بازاڕەکانی کوردستان لە بری داشکاندنی ڕاستەقینەی بلاک فرایدەی، پەنا بۆ فێڵکردن دەبەن. تیمەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و چەندین شوێنیان بەهۆی ڕیکلامی ساختەوە سزاداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی داهاتوو، کە دەکاتە کۆتا هەینی مانگی 11، بە بلاک فرایدەی ناسراوە، ئەم ڕۆژە کە نەریتێکی جیهانییە، ساڵانە لە ئەمەریکا و ئەوروپا خەڵکێکی زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن بۆ کڕینی کاڵا مارکە و گرانبەهاکان بە نرخێکی هەرزان. چەند ساڵێکیشە ئەم کولتوورە گەیشتووەتە بازاڕ و مۆڵەکانی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو ڕۆژە، ئاڤا بە یاوەری لیژنەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر، گەڕانێکیان بەناو بازاڕدا کردووە بۆ جیاکردنەوەی داشکاندنی ڕاستەقینە لە فێڵی بازرگانی.
لە بەسەرکردنەوەیەکدا لە مۆڵێکی بچووک، تیمەکان ڕووبەڕووی حاڵەتێکی سەیر بوونەوە؛ خاوەن دووکانێک لافیتەی گەورەی هەڵواسیوە و بانگەشەی 80% داشکاندن دەکات. بۆ نموونە، لەسەر کراسێک نووسراوە نرخی پێشووی 52 هەزار دینار بووە و ئێستا بووەتە 8 هەزار و 750 دینار دینار.
بەڵام کاتێک لیژنەکە وردبینییان لە نرخە کۆنەکە کردووە، دەرکەوتووە نرخی ئەسڵی کراسەکە تەنیا 10 هەزار دینار بووە، واتە داشکاندنەکە تەنیا نزیکەی 1250 دینارە، نەک دابەزاندن لە 52 هەزارەوە. ئەمەش وەک فێڵێک بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاران بەکارهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، بە ئاڤای وت، "لە بەدواداچوونەکانماندا دەرکەوتووە هەندێک شوێن ڕاستگۆن، بەڵام هەندێکی تر فێڵ دەکەن. تا ئێستا 10 شوێنمان سزاداوە، هەروەها دۆسیەی دوو کەسیشمان ڕەوانەی دادگا کردووە."
وتیشی، "هەر شوێنێک بە فێڵ ڕیکلامی داشکاندن بکات و یاری بە هەستی هاووڵاتیان بکات، شوێنەکەی دادەخەین و ڕێکاری تووندی بەرامبەر دەگرینەبەر."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
گهنجێكی كورد به فێڵ براوه بۆ ئۆكرانیا و شهڕ بۆ ڕووسیا دهكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج لایەنی سوننی هاوپەیمانیی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" ڕادەگەیێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرویج و هەرێمی كوردستان لە هاوكاریی ئەمنی هەماهەنگ دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گهنجێكی كورد به فێڵ براوه بۆ ئۆكرانیا و شهڕ بۆ ڕووسیا دهكات
47 خولەک لەمەوپێش

ساڵێک دوای کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خێزانەکەی نامەیەکی بۆ دەنێرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسێکی عێراق وادەی بارانبارین ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
گهنجێكی كورد به فێڵ براوه بۆ ئۆكرانیا و شهڕ بۆ ڕووسیا دهكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج لایەنی سوننی هاوپەیمانیی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" ڕادەگەیێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرویج و هەرێمی كوردستان لە هاوكاریی ئەمنی هەماهەنگ دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە وارسی شەهیدان دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە






