حیزبوڵڵا کوژرانی تەباتەبائی و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە هێرشێکی ئیسرائیل ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش

هەیسەم عەلی تەباتەبائی
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبائی (سەید ئەبو عەلی) و سێ لە هاوەڵەکانی بەهۆی هێرشێکی گوماناویی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەی حارەت حورەیک لە کەرتی باشووری بەیرووت ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە شاری بەیرووتی لوبنان فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج بەناوی هەیسەم عەلی تەباتەبایی، کە سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حیزبوڵڵا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حیزبوڵڵا "تەباتەبائی دوای ماوەیەکی درێژ لە چاوەڕوانیی گەیشتن بە خودا و دوای خزمەتێکی زۆر لە جیهاد و دڵسۆزی و خۆڕاگری لە ڕێگەی بەرگری و کاری بەردەوام لە دژی ئیسرائیل، پەیوەندی بە شەهیدانی دیکەوە کرد".
لە هەمان کاتدا: حیزبوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات، تەباتەبائی هەرگیز ماندوو نەبووە لە ڕێگەی بەرگری لە خاک و گەلەکەی دا و ژیانی خۆی بەخت کردووە لە بەرگریدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا ڕایگەیاندبوو، حیزبەکە کار لەسەر دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی کەسایەتییە ئامانجگیراوەکە دەکات و ڕاگەیاندنی فەرمی دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان دەبێت.
ئەمەش بزانە: هەیسەم عەلی تەباتەبائی ناسراو بە (سەید ئەبو عەلی)، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی حیزبوڵڵا و هاوکات کەسی دووەمی ئەو حیزبە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 44 خولەک لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئیخوان موسلیمین دەخەینە لیستی تیرۆر
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت






