ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە گەرمیان بەبێ قەرەبوو کردنەوە داوا لە پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێک پێش ئێستا زەوی ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری دراوە بە کۆمپانیایەک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لەسەر دروست بکات، بۆ قەرەبووی دووکاندارەکانیش زەوییەکی دیکە دیاریکراوە کە بکرێت بە ناوچەی پیشەسازی، بەڵام تاوەکو ئێستا دووکانەکان دروست نەکراون و داواش لە پیشەوەران دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەفعەت عەلی وەک نوێنەری پیشەوەرەکان بە ئاڤای وت، کۆمپانیاکە ئێستا لە بەڵێنەکەی پاشگەزبووەتەوە بۆیە ئێمەش ئامادەنین دووکانەکان چۆڵ بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: کێشەیەکی دیکە دووکاندارە کرێچییەکانن، لە قەرەبووەکەدا هیچ حیسابێکیان بۆ نەکراوە. ئیدرس عوسمان بە نوێنەرایەتی ئەو دووکاندارانە بە ئاڤای وت، ئێمە 120 دووکاندارین، بژێویمان لەسەر ئەم کارەیە، ئەگەر بەبێ قەرەبوو ئێرە چۆڵ بکەین چی بکەین و لەکوێ کار بکەین.
لێدوانی فەرمی: ئاراس ئەحمەد، بەرێوەبەری شارەوانی ڕزگاری بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێمە وەک شارەوانی پشتگیری تەواوی داواکاری پیشەوەران دەکەین و ناهێڵین مافیان بخورێت.
لەبارەی کێشەی دووکاندارە کرێچییەکانیش دەڵێت، دڵنیایان دەکەمەوە ناهێڵم مافی ئەوانیش بفەوتێت، لیژنەیەکیش ڕادەسپێریم کاریان لەسەر بکات بۆ ئەوەی ئەوانیش دووکان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





