ئاڤای خەڵک؛ شاری هیران سیتی دوو لە هەولێر کێشەی نەبوونی قوتابخانەیان هەیە
- کوردستان
- 23 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
شاری هیران سیتی دوو لە هەولێر لەساڵی 2013ـەوە دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا قوتابخانەکەیان لە کابینەدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی شارەکە بە ئاڤایان وت، قوتابخانەکەمان زۆرخراپە، بە زستان ئاو بە سەقفەکەیدا دێتە خوارەوە، هەندێک لە پەنجەرەکانی شکاون و بە کارتۆن گیراون، جگە لەوەی قوتابخانەکە هیچ پەرژینێکی نییە و سەگی بەرەڵا چەند جارێک پەلاماری قوتابییەکانی داوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ماستەرپلانی پڕۆژەکە دەبوو قوتابخانەی تێدا دروست بکرێت، بەڵام ناو بە ناو کەمێک کار لە بیناکەدا دەکرێت و وازی لێ دەهێنن بۆیە تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، چەند جارێک وەبەرهێنەری پڕۆژەکەمان ئاگادارکردووە کە دەبێت قوتابخانەکە تەواو بکات، بەڵام پابەند نەبووە، ئێستا لیژنەیەکمان لەسەر ئاستی پارێزگا پێکهێناوە بەزووترین کات قوتابخانەکە تەواو نەکەن وەبەرهێنەرەکە دەدەین بە دادگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات





