لە دوو ڕۆژدا 75 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی پایزەی کەلاریان کردووە
- کولتوور
- 21 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
شەشەم ساڵە لە وەرزی پایزدا، فێستیڤاڵێک بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانی سنووری قەزای کەلار دەکرێت، بەوتەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە ئەمساڵ لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی 75 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ساڵێکە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جووتیاران و کاری دەستی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لەناو پارکی گشتیی کەلار، فێستیڤاڵی پایزەی کەلار دەکرێتەوە و هەزاران کەس سەردانی دەکەن. ئەمساڵیش بە نمایشکردنی بابەتە جۆراوجۆرەکانی خۆراک، بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی، جوانکاری، خواردنی خۆماڵی، ئامێری ئەلیکترۆنی و کاری دەستیی کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەیوان باقی، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە ئاڤای گوت: لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بە بەهای 450 ملیۆن دینار ئاڵوگۆڕی کڕین و فرۆشت لەنێوان فرۆشیار و کڕیاراندا کراوە و وێڕای سەردانکارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گەشتیارانی ئێرانی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دێنە فێستڤاڵەکە و بە سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت.
"ئاسانکاری تەواو کراوە بۆ گەشتیاران و داشکاندنی نرخ لە هۆتێلەکان کراوە". سەیوان باقی ئەمەی وت.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی هونەر فارس، پەیامنێری ئاڤا لە گەرمیان، فێستیڤاڵەکە لە کەشێکی ئەمنی زۆرباش بەڕێوەدەچێت و تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ئاسانکاری گەشتیاران و سەردانیکاران کراوە بۆ ئەوەی بەبێ ئاستەنگی هاتووچۆ بگەنە ناو فێستڤاڵەکە.
باکگراوند: ئەم فێستیڤاڵە شەش ساڵە دەکرێت، ساڵی ڕابردوو بە بەهای نزیکەی دوو ملیار دینار کەلوپەل و کاڵا فرۆشرا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن و داهاتەکەی زیاتر بێ.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




