هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە

شەیری بکە لە:
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی نان و چای ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بە ڕێژەی 50٪ کەمیکردووە، ئەمەش بە گرتنەبەری ڕێکارەکانی هاتووچۆ و توندووتۆڵکردنی ڕێنماییەکانی لێخوڕین.


لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرۆگرامی 'نان و چا'ـی ئاڤا میدیا کرد و ڕاگەیاند: تەنیا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەمکردنەوەی قوربانیانی ڕێگاوبانەکاندا هاتووەتە ئاراوە، بەجۆرێک ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% بەراورد بە ساڵانی پێش 2018 دابەزیوە، هاوکات ڕێژەی مردن و برینداربوونیش زیاتر لە 60%  کەمی کردووە.


میرانی وتیشی: ئەم پێشکەوتنە بەرچاوە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە، لەوانە:


٠ دانانی کامێراکانی چاودێریی خێرایی.


٠ پێداچوونەوەی ورد بە یاسا و ڕێنماییەکانی لێخوڕین.


٠ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی شۆفێران لە پابەندبوون بە بنەماکانی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕیندا.

 

ئەمەش بزانە: ساڵی 2021 نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەری کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆی ڕاگەیاند، وڵاتانی ئەندامی پابەند کرد کە دەبێت ڕێنماییەکانی هاتووچۆ توندوتۆڵ بکەن و تاوەکو ساڵی 2030 ڕێژەی 50%ـی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەم بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ