وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان و مووچەی مانگی یەک دڵنیایی دەدات

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان و مووچەی مانگی یەک دڵنیایی دەدات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، فایلی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بوون و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کراوە و مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.

وێنە گەورەکە: چوار هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ بە گرێبەست دامەزراون و ساڵانە گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە، بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە کاتی داواکردن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست دەبێت دوو مانگ پێش تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکە داواکاری نوێکردنەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێریی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی پێنجشەممە دوایین لیستی مامۆستایانمان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردووە، سەرجەم مامۆستایان گرێبەستەکانیان نوێکراوەتەوە و مووچەی مانگی یەک وەردەگرن."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر فایلی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، ترسی ئەوەیان هەبوو هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی دواکەوتنی ناردنی مامەڵەکانیان مووچەکانیان دوابکەوێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ