عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە شوێنی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بگۆڕدرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و سەروەریی وڵاتەکەی کردەوە و ڕاگەیاند، ئێمە دژی هەر جۆرە بردنە دەرەوەیەکی یۆرانیۆمین لە وڵات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەین بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی ماددە ئەتۆمییەکان.
- سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگیش، عێراقچی وتی: "ئێمە خوازیاری جەنگێکی ناوچەیی نین و وڵاتانی ناوچەکەش ئەوەیان ناوێت، بەڵام هەر هێرشێکی ئەمریکا دەبێتە هۆی تێکدانی ئەم دۆخە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست دەکات".
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی کەناڵی 12ــی ئیسرائیلی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەش داواکاریی خۆی گەیاندووەتە بەرپرسانی ئەمریکا کە پەیوەستن بە ئێران:
- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
- توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بگەیەنرێتە سفر.
- بردنە دەرەوەی هەموو یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ناوخۆی ئێران.
- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ''گرووپە چەکدارەکان'''ی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا.
- سنووردارکردنی مەودای مووشەکی بالیستیک بۆ 300 کیلۆمەتر.
- چاودێرییەکی درێژخایەن بۆ هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو.
باکگراوند: ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە





