ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لایەنەکانی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی" کۆببنەوە و دوو تەوەر پرسی سەرەکی دەبن ئەوانیش،  پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەت.


چیرۆکی سەرەکی: 
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هێزە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن بنبەستی سیاسی بشکێنن و لە چوارچێوەی وادەی دەستووریدا بگەنە ڕێککەوتن.

لێدوانی فەرمی: محەمەد حەسەن ساعدی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرکردە سیاسییەکان دەبێت و پرسی کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران و کاندیدی سەرۆککۆمار تەوەری سەرەکی دەبن.


ساعدی وتیشی: "دۆخێکی ئەرێنییە و چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی هەبێت لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت."

لەلایەکی دیکەوە: مستەفا عەبدولهادی، ئەندامی ئیئتلافی ئەساس، دەڵێت: "وادە دەستوورییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و دەبێت لایەنەکان بەپەلە کێشەکان چارەسەر بکەن تا پڕۆسەی سیاسی وڵات پەکی نەکەوێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەردەوامیی ناکۆکییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و پەسندکردنی بودجەی 2026 دەبێت، بۆیە لایەنەکان هەوڵدەدەن بەزووترین کات بگەنە لێکتێگەیشتنێکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ هەڵبژاردنی حکومەتی نوێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ